به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ حسێن ئەمیرعەبدۆڵاهیان لە یاداشتێکدا وێڕای ئاماژە بە نامەی ڕێبەری شۆڕش بۆ پووتین، وتی: ڕێبەری شۆڕش داکۆکی دەکات کە لە سیاسەتی دەرەکیدا دەبێ هاوسەنگی بپارێزین واتا سیاسەتی نە ڕۆژهەڵاتی و نە ڕۆژاوایی بۆ پاراستنی سەربەخۆیی وڵات لە بەرچاو بگرین.
ئەو زیادی کرد: بێ گومان هەڵبژاردنی کاتی ئەم سەفەرە بە هۆی گۆڕانەکانی کۆشکی سپی بووە و ئەم پەیامە بە هاودەنگەکانی ئێران ئەدات کە لەمە زیاتر چاوەڕێی بڕیاری کۆشکی سپی نابین.
ئەمیرعەبدۆڵاهیان ڕوونی کردەوە: سەرۆکی دومای ڕووسیا وەکوو نوێنەری پووتین نامەی رێبەری ئێرانی وەرگرت و ڕادەستی پووتینی کرد. ئێمە تێگەیشتین پووتین پەیامەکەی خوێندۆتەوە و بەڕاستی سەرنجی داوە.
ناوبراو وتشی: پەیامی ڕێبەری شۆڕش هەندی خاڵی ورد و گرینگی تێدا بوو کە بە بۆنەی هاوکارییە نوێیە نێونەتەوەییەکان بۆ ڕووسەکان گرینگ بوو.